پۆڵەتیک پرێس
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی لەکار خستنی چەندین چالاکی و داخستنی چێشتخانە و خواردنە ئامادەکراوەکان و شیرینی وەک ئایس کرێم، بەڵام سەنگاپورە ئەو دۆخەی تێپەڕاند.
دوای ئەوەی دەوڵەت هەندێک کۆت و سنووری ئاسانکرد کە پێشتر بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێنرابوو، سەنگاپورە مۆزەخانەیەکی ئایس کرێمی کردەوە و هەندێک ئاسودەیی بۆ دانیشتوانی دابین کرد، سەردانیکەران ناچاربوون کە پێش وەخت کاتێک بۆ سەردانیکردن تۆماربکەن بۆ دڵنیابوون لە دابین کردنی پێداویستیەکان و هەبوونی بۆشاییەکی کۆمەڵایەتی لە مۆزەخانەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
ڕووبەری شوێنەکە نزیکەی 60 هەزار پێ چوارگۆشەیە، بەهۆی ئەو ڕێنماییە توندانەی حکومەت دایناوە میوانەکان ناچارن پشکنینی ڤایرۆسەکە بکەن، یاخود دەبێت بڕوانامەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکان پێ بێت، بەشێکی زۆری خەڵک بە پەرۆشن بۆ بەشداریکردنیان لە پێشانگاکەدا، نرخی بلیتی پێشانگاکەش لە 38 دۆلاری سەنگاپوریەوە دەست پێدەکات کە دەکاتە 28 دۆلار.
بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەی ئایس کرێم دەڵێن: پلان دادەنێن بۆ گەورەکردن و کردنەوەی لقی دیکەی مۆزەخانەکە بەمزوانە لە شوێنی دیکە، لەئێستادا شوێنێکی تایبەتیشی لە نیویۆرک هەیە، هەروەها ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی لقێکی دیکەی لە ئۆستنی ویلایەتە یەکگرتووەکان.