پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرۆژەیاسایەك و خستنە دەنگدانیان، بەشێكی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی عێراق.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەیەكی زۆرە پەرلەمان بەنیازە بانگهێشتی وەزیری دارایی بكات، لەسەر بابەتی گۆڕینی نرخی دینار و دۆلار، چونكە تا ئێستا قەرەبووی ئەو كەسانە نەكراوەتەوە كە زیانیان بەركەوتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: وەزارەتی دارایی بڕیاریدابوو لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەندێك چاكسازی بكات، بۆ ئەوەی خەڵك زەرەرمەندنەبن بەهۆی گرانی نرخی شت و مەكەوە، بەڵام ئەو چاكسازییانە نەكراون.

وتیشی: بابەتێكی دیكە كە وەزیری دارایی لەسەر بانگهێشت دەكرێت بریتیە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەو پارە زیادەیە كە لە 45 دۆلار زیاتر دەبێت، كە وەك نرخی نەوت بۆ ئەمساڵ لە یاسای بودجە دیاریكراوە، چی لێدێت و حكومەت چی پێدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا