سامان حسێن: بۆ هەمواری یاسای کەمئەندامان، پەرلەمان یەک جاریش ڕای وەرنەگرتووین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان یەک جاریش ڕای وەرنەگرتوون.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، یەک جاریش ڕاو بۆچوونی ڕێکخراوە کەمئەندامییەکانی وەرنەگرتووە.

وتیشی، “دەبوو پەرلەمانی کوردستان ڕێکخراوە کەمئەندامییەکانی کۆبکردایەتەوە، ئێمە لە ڕێگەی چەند پەرلەمانتارێکەوە هەمواری یاساکەمان زانیوە

پێویست بوو پێشنیاری ئێمەی وەربگرتایە تا بزانێت سەرنج و تێبینیمان چیە و کام بڕگە تایبەتە بە ئێمە و کامە گرنگە هەمواری لەسەر بکرێتەوە”.

هەروەها وتی، “نازانم پەرلەمانی کوردستان ئەم هەموارەیان لەکوێوە هێناوە ئێمە تووشی شۆک بووین، سەرەڕای ئەو هەموو ئەندام و لیژنەیەی لە پەرلەمان هەیە پرس بە یەک ڕێکخراوی کەمئەندامی نەکراوە”.

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەمووارە نە خواستی ئێمەیە و نە بەدڵیشمانە ، دەزانین ئەو هەموارەی دەیکەن هیچ پابەندییەکی مادی ناخاتە سەر حکومەت هەربۆیە لە سودی کەمئەندامان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا