شۆفێران لە سزایەک ئاگاداردەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سزای ئەو کەسانە دەدەین کە دەستکاری گڵۆپی پێشەوەو دواوەی ئۆتۆمبێل دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سەرجەم شۆفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کە دەستکاریکردنی گڵۆپەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێل و گۆڕینیان بە گڵۆپی (زینۆن، لید) بە هەموو جۆرەکانیانەوە، کە کاریگەریی هەبێت لەسەر چاوی شوفێرانی تر قەدەغەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەرانی هاتوچۆوە، راستەوخۆ سزا بۆ هەر شۆفێرێک تۆماردەکرێت کە سەرپێچی بکات و ئەو جۆرە گڵۆپانە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی دابنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا