پێكان ئەستێرەیەكی دیاری بەرازیلی لە یاری كۆتایی بێ بەش دەكات

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور رایگەیاند، گابرێل جیسۆس ئەستێرەی دیاری بەرازیل توشی پێكان بووە بەوەش ناتوانێت بەشداری یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا بكات.

یەكێتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گابرێل جیسۆسی هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەی یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا نابێت كە وابڕیارە ١١ی ئەم مانگە بەرامبەر ئەرجەنتین ئەنجامبدرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو یاریزانەی بەرازیل لە یارییەكەیان بەرانبەر چیللی توشی پێكان هاتووەو لە دواین یاری هەڵبژاردەكەشی بەرانبەر هەڵبژاردەی پیرۆش نەیتوانیووە بەشداری بكات.

چاوەڕوان دەكرێت یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا ڕووبەڕووبونەوەیەكی سەخت بەخۆیەوە ببینێت، چونكە هەردوو هەڵبژاردە سەرەڕای بەهێزییان، هاوكات ململانێیەكی مێژوویی گەورە لە نێوانیاندا هەیەو هەردولاش خاوەنی لیۆنێل مێسی و نەیمارن كە هەردوكیان باشترین یاریزانی هەڵبژاردەكانیانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا