گالاكتیكۆسی نوێ‌ بەڕێوەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی بە هۆی بڵاو بوونەوەی كۆڤید 19 واتا ڤایرۆسی كۆڕۆنا یانەی ڕیاڵ مەدرید كەمێك لە نێو میركاتۆی هاوینە بێ‌ دەنگ بوو، چونكە لە ماوەی ڕابردوو یانەكە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی داخست بە مەبەستی نۆژەن كردنەوەی بۆ ئەو مەبەستەش سەرمایەیەكی زۆری خستۆتە ناوی تا یاریگاكە لە ساڵی 2022 بە شێوازێكی نوێی سەردەمیانە و ئەندێشەیی بە ڕووی جەماوەری هاندەری دا بكاتەوە هەر بۆیە یانەكە بە تەمایە بۆ ساڵی 2021 ئەوە لە 2020 نەیكرد لە وەرزی نوێ‌ ئەنجامی بدات ئەویش جارێكی تر دروست كردنەوەی گالاكتیكۆسە، ئەمجارەش ڕیاڵ بڕیاری داوە گالاكتیكۆسەكان هاونیشتمانی زیدانی ڕاهێنەر بن.

ڕیاڵ وەك سەرەتا سێ‌ یاریزانی لاوی ئەستێرەی دەست نیشان كردووە كە كە پەلكێشیان بكاتە سانتیاگۆ لە ساڵی داهاتوودا ئەوانیش هەریەك لە (كیلیان ئیمباپێ‌ و كامافینگا و ئۆبامیكانۆ) ن كە هەرسێكیان فەڕەنسین هاوشان لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی تری خۆی كە ئێستا بە خواستن دراون بە یانەكانی تر ئەوانیش دەگەڕێننەوە و گەلاكتیكۆسێكی نوێ‌ دروست دەكەنەوە.

پێگەی ڕەسمی یانەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە: ژمارەیەك یاریزانی بە تەمەن لە ڕیزەكانی یانەی شاهانەدا نامێنن و دەڕۆن لەگەڵ ئەوەی مووچەی گەورەی ئەوان دەگەڕێتەوە بۆ نێو خەزێنەی یانەكە ئەوا دەتوانێت سوودی لێ‌ وەربگرێت بۆ دابین كردنی مووچەی یاریزانە نوێ یە لاوەكان.

بە پێی پێگەی یانەی شاهانە هەر كام لەو سێ‌ یاریزانە بۆندیان لەگەڵ یانەكانیان نوێ‌ نەكردۆتەوە و ئامادەییشیان تیادا نییە نوێی بكەنەوە ئەمەش وەك ئاماژەیەك بە دەردەكەوێت بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو هەرسێكیان یانەكانی پاریس و ڕین و لایبزیج بەرەو ڕیاڵ مەدرید بەجێ‌ دەهێڵن.

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پاش نۆژەن كردنەوەی 2022

جێی باسە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید لە مێژە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە گالاكتیكۆسی نوێ‌ لە ساڵی 2021 دروست دەكاتەوە هاوشان لەگەڵ ئەوانیش لە ساڵی 2022 هەوڵ دەدات هالاندی نەرویژیش بگوازێتەوە ڕیاڵ مەدرید و كێبڕكێ‌ گەورەكانی دەست پێ‌ بكاتەوە چ لە ناوخۆی ئیسپانیادا یاخود لە ئەوروپا و جیهانی تۆپی پێ‌ بە گشتی.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا