دزەکردنی هەندێک شێوەی ئایفۆن ١٣

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئایفۆن ١٣ زیادی کردووە، تایبەتمەندی یزاینی نوێی ئایفۆن ١٣ ئاشکرا دەکات، دیارتریبیاب باشکردنی سیستمی کامێرایە، وێنەی گەورەتر و ڕوونتر دەگرێت.

بەپێی دزەکردنەکان، دەرچەی بیستۆکی مۆبایلەکە چۆتە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە، کامێرای سێڵفی دەچێتە لای بەشی چەپ، کە پێشتر لە ناوەڕاستدابوو.

هەندێک لە زانیارییەکان ئاماژە بە جێگیر کردنی وێنە دەدەن، بۆ ئەوەی لە کاتی وێنە گرتندا کاریگەری جوڵەو لەرینەوەی لەسەر نەبێت.

بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکرووە، وا بڕیارە لە مانگی ٩ دا مۆبایلەکان بخرێتە بازاڕەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زووتر دەستیان بە بەرهەم هێنان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا