لینۆڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبیلی لینۆڤۆ کەی13 بەتایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی لینۆڤۆ کەی13 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو دەگرێت، کێشەکەی 221 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی 720 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن662 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلکە دوو کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2) مگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی نزیکەی 105 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا