کاسیۆ کاتژمێرێکی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کاسیۆی یابانی دیزاینی یەکەم کاتژمێری زیرەک لە خێزانی جی شۆک بۆ گەنجان وەرزشکاران ڕاگەیاند.

كاسيو تعلن عن أولى ساعات G-Shock الذكية

کاتژمێری جی ئێس دەبلیو ئێچ١٠٠٠ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە، بە پلاستیکێکی مەتاتی داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات، پێکهاتەی کاتژمێرەکە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات لە قوڵی ٢٠٠ مەتر لەژێر ئاودا بەکاریبهێنن بێئەوەی تەکبچێت.

شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە، توانای زانینی چالاکی جەستەی هەیە، یەک کاتژمێر بارگاویکردنی بەشی سێ هەفتە کارکردنی دەکات، بە سیستمی وێر ئۆ ئێس کار دەکات، هەستەوەری هەیە بۆ زانینی لێدانی دڵ و کەش و هەوا، هەروەها بەرنامەی هەیە بۆ پەیوەندیکردنی بێتەل لەگەڵ ئامێر و مۆبایلە زیرەکەکان.

کاتژمێرەکە بە ڕەنگە بنەڕەتییەکانی ڕەش، شین و سوور بەردەست دەبێت، نرخەکەشی بەنزیکی ٧٠٠ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا