هواوی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواویان ئاشکراکرد کە توانایەکی پێشکەوتووی ڤیدیۆکردنی هەیە.

مۆبایلی نۆڤا ناین ئێس ئی دووریەکەی(164.7/75.6/8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی پیشاندانی2388/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 387 مۆمە.

چارەسەرکەری ئی ئێم یو ئای12 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕدا نزیکەی 300 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا