سامسۆنگ مۆبایلێی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئەی ٢٢ فایف جی شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ٦.٦ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز، کێشەکەی ٢٠٣ گرامە، چارەسەرکەری دایمێنسیتی ٧٠٠ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەست دەبێت یەکەمیان ڕامەکەی چوار گێگابایتە و میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی شەش یان هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای لە بەشی پشتەوە هەیە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ٤٨ مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە سەرەتای مانگی تەموزدا بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، سپی، سەوز و مۆر بخرێتە بازاڕەوە، نرخەکەشی لە ٢٣٠ یۆرۆوە دەست پێدەکات، ئەو جۆرەشی کە ڕامەکەی چوار گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە نرخەکەی ٢٥٠ یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا