ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی ڤیڤۆ وای12 ئەی بە نرخێکی ڕکابەری بەرهەم دەهێنێت.

شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.51 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن439ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سەوز و شین بە نرخی 143 دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا