پۆڵەتیک پرێس
سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی چاكسازی له كه‌رتی ئه‌منی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی و تیمه‌كه‌ی بۆ به‌شداری له سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتدەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ 4ی ته‌مموزی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كریستۆف بیوك، سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی و تیمێكی ئه‌فسه‌رانی باڵای یاوه‌ری.
لە دیدارەکەدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه، بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر و فراوانكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك هه‌یه، وتیشی، “به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌كارو به‌رنامه‌كانی تیمی راوێژكاری چاكسازی له‌بواری ئه‌منی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین”.
نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌كه‌رتی ئه‌منی، جه‌ختیكرده‌وه له پشتگیری و پاڵپشتی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، له‌م ڕوەشه‌وه دووپاتیكرده‌وه كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری وورده‌كاری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و ئامانجیانه له‌پاڵ تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكاری وه‌زاره‌ت بن.
سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی چاكسازی له كه‌رتی ئه‌منی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی و تیمه‌كه‌ی بۆ به‌شداری له سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.