ئایا گونجاوە زۆر ئازار شکێن بەکار بهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە زانستی پزیشکیدا دیاردەیەک هەیە، ئەویش بریتیە لە گۆڕینی کاریگەری ئازارشکێنەکان، لە بری ئەوەی ئازارت کەم بکاتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازارەکەت.

پزیشکان دەلێن، هۆکاری پێچەوانەبوونەوەی کاریگەری دەرمانەکە، بریتیر لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانە ئازار شکێنەکان.

ئەنجامی بەکارهێنانی حەب بە بەردەوامی دەبێتە هۆی ئالودە بوونت، جەستەت توانای کەم کردنەوەی ئازار لە دەست دەدات، یەکێکیتر لە خاڵە نەرێنیەکانی ئەوەیە سیستمی بەرگریت توانای بەرگریکردنی لەو دەرمانانە نیە، بەپێی کات کەسەکە ئالودە دەبێت بەو دەرمانە وەک ئالودە بوون بە ماددەی هۆشبەر.

بۆ ئەوەی توشی ئەم حاڵەتە نەبیت، باشتر وایە لە حاڵەتی زۆر پێویست و ئازاری زۆردا نەبێت دەرمانی ئازار شکێن بەکار نەهێنیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا