پۆڵەتیک پرێس
گەشەی قژ پەیوەندی بە سیستمی خۆراکیەوە هەیە، هەندێک لە خواردن و خواردنەوە سروشتییەکان یارمەتی گەشەی قژ دەدەن و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن.
ئەم شەربەتە سروشتیانە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن:
-شەربەتی سروشتی هەڵوژە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان پەرداخێک شەربەتی سروشتی هەڵوژە نزیکەی سێ ملیگرام ئاسن، مەگنسیۆم، ڤیتامین بی و سی تێدایە کە بۆ قژ گرنگن.
-شەربەتی سروشتی چەوەندەر
ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-شەربەتی سروشتی خەیار
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین و کانزاکان بەیەکێک لە باشترین شەربەتەکان بۆ گەشەی قژ دادەنرێت.
-شەربەتی سروشتی گێزەر
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بۆ گەشەی قژ بەسوودە.
-شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ترشی فۆلیک یارمەتی گەشەی قژ دەدات.
-شەربەتی سروشتی شلیک
سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشی فۆلیک، ڤیتامین و کانزاکانە.