بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا سەلامەتە بۆ تەندروستی ئافرەتی دوو گیان؟

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ناوەندی تەندروستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئاساییە خانمان لە كاتی دووگیانیدا ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بەكاربهێنن.

هەر بەپێی ناوەندەكە، تەنانەت بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا لەكاتی دووگیانیدا چەند سودێكی هەیە وەك.

خۆ پاراستنی دایكانی دووگیان لەئەنفلۆنزا، ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بۆ خانمێكی دوو گیان سودی زیاترە وەك لەخانمێك، كە دوو گیان نەبێت، ئەگەری نەخۆش كەوتن لە خانمانی دووگیانیدا بە ڕێژەی لە ٪٤٠ كەم دەكاتەوە.

پاراستن لەكۆمەڵێك كێشەی تەندروستی، تووشبوونی دایكان بەئەنفلۆنزا لە كاتی دوو گیان بووندا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستیت دروست بكات، لە كاتی لە دایك بوونی منداڵەكەت.

پاراستنی منداڵەكەت، منداڵی تازە لە دایكبوو تا ٦ مانگ ناتوانرێت، كە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای بۆ بەكار بهێنرێت، بۆیە ئەگەر ڤاكسینی باش بۆ دایكی بەكار هێنرابوو لە كاتی دوو گیانیدا، دایكەكەش شیری خۆی دا بەمنداڵەكە ئەوە بەرگری منداڵەكە بەهێز دەبێت و دوور دەبێت لە نەخۆشی.

بەڵام بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا ناتپارێزێت، لە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، لەبەر ئەوەی چەند نیشانەیەكی هاوشێوەیان هەیە پێویستە دڵنیابیتەوە لە كاتی بەكارهێنانی دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا