پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بۆ کێبڕکێ کردنی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە ئەمساڵدا.
مۆبایلە نوێیەکەی هۆنۆر بە ناوی هۆنۆر ئێکس ٢٠ ئێس ئی، لاشەکەی توانای بەرگەگرتنی ئاو و خۆڵی هەیە ئەستوریەکەی ٨ ملیمە، کێشی ٢٠٣ گرامە، چینی شوشەی شاشەکەی دژە شکانە.
پێوانەی شاشەی مۆبایلەکە 6.7ئینجە، بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ، ڕێژەی ڕووناکی 377 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیاتەک دایمینستی ١٢٠٠ی تێدایە، بە پاڵپشتی تۆڕی ٥جی کاردەکات، ڕامی مۆبایلەکە ٨ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، دەتوانیت فراوانتری بکەیت.
نرخی مۆبایلەکە نزیکەی ٢٥٠ دۆلار دەبێت، کامێرایەکەی سەرەکی سێ دانەیی هەیە، بە دیقەی ٤٨+٢+٢مێگاپێکسڵ، کامێرای سێڵفیەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە شوێنی سیمکاردی هەیە، دەرچەی ٣ ملیم و نیوی هەیە بۆ بیستۆک، خێرایی باتریەکەی ٥هەزار میللی ئەمپێرە، خێرابارگاوی دەکرێت.