پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی نۆکیا سی21 پڵەس بەتایبەتمدنی پێشکەوتوو بەرهەمدەهێنێت.
مۆبایلی نۆکیا سی21 پڵەس کێشەکەی لەنێوان 178 بۆ 191 گرامدایە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9863 ئەی و چارەسەرکەری وێنەی ئای ئێم جی8322ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە دوو، سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 بۆ 5050 میلی ئەمپێرە.