تا دێت کەیسی گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی قورستر و ئاڵۆزتر دەبێت .
دوێنێ بەفەرمی میدیاکانی ئینگلتەرا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە یانەی لیفەرپوڵی ئیگلیزی هاتۆتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی کلیان مپاپێ فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ئێستای پاریس سانجیرمان
فابریزۆ ڕۆمانیۆ پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کەوا چەنسی بەدەستهێنانی مباپێ لەلایەن لیفەرپوڵەوە قورس نییە و دەتوانرێ ئەو کارە ئەنجام بدات چوونکە مباپێ بڕیاریداوە بروات لە یانە فەڕەنسێکە .
لە ئێستادا ئەوەی جێگەی سەرنجە یاریزانە فەڕەنسێکە تەواو نزیکە ڕوو بکاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان گەورەترین بەربەستی بۆ دروستکردوە و وا لیفەرپوڵیش هاتە نێو هاوکێشەکە و دەیەوێت مباپێ بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە .