کریستیانۆ داهاتووی خۆی یەکلای کردەوە

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆفانتۆس دەست کردووە بە گفتوگۆ سەبارەت بە ئایندە و پەیوەندی نێوانیان .

هاوینی داهاتوو گرێبەستی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی یۆفانتۆس کۆتایی پێ دێت و ئەستیرە پرتووگالێکە نیازی نییە گرێبەستەکەی نێو بکاتەوە لەگەڵ خانمە پیرەکەدا .

ئەستێرە پرتووگالێکە لەم وەرزدا لە ئاستی چاوەروانی هاندەرانی یانەی یۆفانتۆسدا نەبوو نەیتوانی نازناوە گرنگەکان بۆ بەدەست بهێنیت .

هەرچەند ە کریستیانۆ گۆڵکاری ئەم وەرزەی خوولی ئیتاڵیا بوو بەڵام ناوبراو لەسەر ئاستی گشتی نەیتوانیوە خزمەتی یانە بکات بەگشتی لەخولی یانەپاڵەوانەکان بەتایبەت بۆیە هاندەرانی یوفی ڕەخنەیەکی زۆریان لێگرت .

بۆ وەبیر هێنانەوە کریستیانۆ لەم وەرزدا توانیویەتی لە کۆی ٤٤ یاری ٣٦ گۆڵ تۆمار بکات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا