وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆرو ئاو رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت “چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر و ئاو لە قۆناغی راگەیاندندان و بەپێی داتا و ئامارەكانیش، كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روو لە باشبوونە”.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند “پرۆژەکانی وەزارەتی كارەبا لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا رۆڵێكی گرنگییان لە بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان هەبووە و بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی هەرێم گەڕاوەتەوە”.

دەشڵێت “وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات، لەگەڵ 200 مێگاواتی دیكە لە سێکتەری کارەبای هەرێم زیاد کراون و یەکەکانی دوکان و دەربەندیخانیش چارەسەر کراون، هەروەها 100 مێگاوات لە پرۆژەی گازی گەرمیان بەگەڕ خراوە کە توانایی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات كارەبای دەبێت”.

بەوتەی وەزیری كارەبا، پێوەری زیرەك تا ئێستا بۆ لە 48% هاوبەشانی كارەبای هەرێمی كوردستان بەستراوە و بە تەواوبوونی، سەرپێچی بە رێژەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە و بە شێوەیەکی باشتر سیستەمی کارەبا کۆنترۆل دەکرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا