پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزراتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت ” ئهو هاوبهشانهی ئێستا قەرزی كارهبایان لایه، به12 قیست لێیان وهردهگیرێتهوه”.
کەمال محهمهد وەزیری کارەبای هەرێم بەماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی راگەیاندووە “چەند ڕۆژێکە ڕەوشی کارەبا باشتر بووە، ئەوەش پەیوەندی بەگەڕانەوەی دوو یەکەی کۆمپانیای ماس هەیە کە لەڕۆژی 15ی حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیاکە بەهۆی چاکسازی لەکارکەوتنو دواتر بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەست بۆی تەرخانکراو دوو یەکەی بەکارخراوە، ئێستا بەشێوەیەکی مامناوەندی ڕۆژانە 15-16 کاتژمێر کارەبا لەسەرتاسەری ھەرێم دەدرێت”.
دەشڵێت “پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لەهەرێم جێبەجێدەکرێت کە بەدرێژایی تەمەنی حکومەتی هەرێمو لەدەیەی 1980 لەعێراق، پڕۆژەی دێرەلۆک بەیەکەم پرۆژەی کارۆئاوی لەعێراقو هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت، پڕۆژەکەش بەدوو یەکەی بەرهەمهێنان، 38 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنێتو لەسەر قەرزی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بەتێچونی 129 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێتو تاکۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت”.
بەوتەی وەزیری كارەبا قەرزی سەر هاوڵاتیانیش لەماوەی نۆ مانگدا، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە15%ی لێخۆشبون بۆ قەرزی کرێی کارەبا هەبوو، ئێستا قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست کە دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بدەن.
کەمال محهمهد ئاماژەی بەوەشكردووە، لە شەش مانگی کۆتایی 2019، شەش مانگی یەکەمی کابینەی نۆیەم 6 هەزار سەرپێچی لابراون، لە ساڵی 2020 گەیشتە 10 هەزار سەرپێچی و لە ماوەی 7 مانگی ئەمساڵیش 5 هەزار سەرپێچی لابراون، کە دەکاتە 21 هەزار سەرپێچی.