ئەحمەدی نەژاد: گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گۆڕانکاری گەورە چاوەڕێی وڵاتەکەی دەکات.

ئەحمەدی نەژاد لە دیدارێکی لەگەڵ ئاژانسی نۆڤۆستی ڕووسی دەڵێت، ” لە داهاتوویەکی نزیکدا، پێویستە چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە لە پەیوەندییەکان و بنیاتنانەوەی سیستەمی جیهانی بکەین، ئەم گۆڕانکارییە بەسەر ئێرانیشدا جێبەجێ دەبێت، گۆڕانکاری و چاکسازی گەورە لە ئێران ڕوودەدات”.

نەژاد ئاماژەی بەوەش کرد، سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری جدی بەخۆیەوە نابینێت.

سەرۆکی پێشووی ئێران لە درێژەی وتەکانیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی وتی، ” پێم وانییە بەم نزیکانە گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران ڕووبدات، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی سیستەمی جیهانی لە داهاتوویەکی نزیکدا، پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بەشێوەیەکی گشتی دەگۆڕێن، بێگومان ئەو گۆڕانکاریانە لەسەر پەیوەندییەکانی ئێرانیش کاریگەری دەبێت .

رۆژی 18_6_2021 سیانزە هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەچوو، لە ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 كەس توانیوانە دەنگ بدەن بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵاتە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ئیبراهیم رەئیسی نزیكەی 18 ملیۆن دەنگی بە دەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا