توركیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی قه‌زای پشده‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانییان كرد.

بەكر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەر بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان بووە، دووجار بۆردومانی سنوری گوندەكەی كردووە، جاری یەكەم سێ موچەكی ئاڕاستەی گوندە كردوە و لەئەنجامدا زیانێكی ماددی زۆری بەدواوە بووە”.

وتیشی: بۆردومانەكە نزیك بووە لە شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان و تائێستا نەزانراوە زیانی گیانی بەدواوە بووە یاخودنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا