بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران بارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە قەرەداغ بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی سلێمانی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە حەوت ناوچەی سەربە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە.

وتیشی، لە قەرەداغ 198 ملیمەتر، لە ‏بەرزنجە 175.7 ملیمەتر، لە پێنجوێن 133.6 ملیمەتر، لە چوارتا 133 ملیمەتر‏، لە بەكرەجۆ 117 ملیمەتر، لە زڕگوێز 116.8 ملیمەتر ‌و لە ناو شاری ‏سلێمانیش 104.2 ملیمەتر باران باریوە.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شەوی ڕابردووش لە سلێمانی لافاو لە بەشێک لە گەڕەک و شەقامەکان دروستبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا