یەپەگە کوژرانی چەند ئەندامێکی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لەپێکدادانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لەناوچەی بادینان لەهەرێمی کوردستان، سیان لەئەندامەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، 29 و 31ی مانگی ئایاری رابردوو لەسنوری بادینان، سیان لەئەندامەکانیان بەهۆی شەڕی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

لە 23ی مانگی نیسانی رابردوو سوپای تورکیا لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیادا هێرشیکردەسەر ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین و چەن ناوچەیەکی دیکەی سنوری بادینان لەهەرێمی کوردستان.

ساڵانێکە هێزەکانی تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەناو خاکی وڵاتەکەی خۆی و لەعێراق و سوریا و هەرێمی کوردستانیش ئۆپەراسیۆنی سەربازی جیاجیا ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا