وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس ئاشکرای دەکات، مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت لە زنجیرە مۆبایلەکانی وەن پڵەس نۆرد ١٠٠، بە ناوی Nord N200 5G، بە نەوەی پێنجەم پاڵپشتی دەکرێت.

تایبەتمەندیەکانی وەن پڵەسی نوێ

مۆبایلە نوێیەکە سێ کامێرای لە ڕووکاری دەرەوە هەیە، سەرەکیەکەیان دیقەی ١٣ مەگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

شاشەکەی لە جۆری ئێڵ سی دیە، بە پێوانەی 6.49ئینج، بە دیقەی 2400×1080پێکسڵ، خێرایی باترییەکەی ٥هەزار میلی ئەمپێرە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٤٨٠ی تێدایە، ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، دەتوانرێت زیاتر فراوان بکرێت.

هەروەها بە لەمسی دەست کار دەکات، مۆبایلەکە قەبارەیەکی بچوکی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا