ئەنشلۆتی هەڕەشە دەکات

کەمێک بەر لە ئێستا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئەنشلۆتی و پتنۆسی ڕاهێنەری توانای جەستەیی بڵاوکردەوە .

ئەنشلۆتی بڕیاریداوە ٢٠ ڕۆژ پێش دەستپێکردنەوەی لا لیگای ئیسپانیا تێگڕای یاریزانەکان بگەڕێنەوە بۆ پەیوەندیکردن بە تیپەکەوە هەروەها ئەنشلۆتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بە پینتۆسی ڕاهێنەری توانای ووتوە پێویستە کێشی هەموو یاریزانەکان بکرێت .

کارلۆ ئەوەی بە پینتۆس وتووە پێویستە دوو هێندەی پارساڵ یاریزانەکانی مێرەنگی توانای جەستەیان بەرز بکرێتەوە و نابێت هیچ یاریزانێک کەم تەرخەمی بکات .

ڕۆژنامەی مارکاش ئەم قسانەی بە هەڕەشە ناوبردووە چوونکە ئەنشلۆتی تەواو تووڕە و بێزار بووە کاتێک ئاستی توانای جەستەیی پارساڵی مێرەنگی بینیوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا