دایی خۆشحاڵە بە دەستكەوتەكەی دۆن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
عەلی دایی ئێرانی ئەفسانەی مێژووی وڵاتی ئێران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هەوڵەكانی دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە مەبەستی هاوتا كردنەوەی ژمارەی گۆڵەكانی ئەم و دواتریش تێپەڕاندنی.

لە دیمانیەكی ڕۆژنامەی ئیبۆلای پرتوگالی دا دایی ڕایگەیاند: (شەرەفێكی گەورەیە و خۆشحاڵییەكی زۆرە بۆ من یاریزانێك بە وێنەی كریستیانۆ هەوڵ بدات ژمارەی گۆڵەكانی من لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی هاوتا بكاتەوە).

دایی ئاشكراشی كرد: (كریستیانۆ یاریزانێكی ناوازەیە نەك تەنها لەم سەردەمەدا كە خۆی یاری تیادا دەكات بەڵكو ئەو یاریزانێكە لە درێژایی مێژوو هاوشێوەی كەم بووە ئەو كوڕە دیاردەیەكی ناوازەی تۆپی پێ‌ یە بۆیە منیش حەز دەكەم و شانازیش دەكەم كاتێك دەوترێت كریستیانۆ ژمارەی گۆڵەكانی عەلی هاوتا كردەوە و بووە خاوەنی 109 گۆڵ بە دڵنیاییشەوە زۆر لەو ژمارەیە زیاتریش تۆمار دەكات، چونكە ئەو توانایەكی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ ئەو كارە).

لە بارەی ئەوەیش كە ئەم چی دەكات كاتێك دۆن گۆڵی ژمارە 109 تۆمار دەكات وتی: (بێگومان یەكەم كەس دەبم كە پیرۆزبایی لێ‌ دەكەم و بڵاویشی دەكەمەوە ئەگەر خەڵاتێكیش هەبێت پێویست بێت پێشكەشی بكرێت ئەوا من ئامادەییم تیادایە پێشكەشی بكەم، بەڵام جاری 7 گۆڵیشی ماوە با بوەستین و چاوەڕوان بین بزانین چی دەبێت).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا