پۆڵەتیک پرێس
باخچەی ئاژەڵانی سان فرانسیسکۆ، مردنی گەورەترین شامپانزی لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تەمەنی 63 ساڵیدا ڕاگەیاند.
کارمەندانی باخچەکە دەڵێن: زۆر دڵگرانین بە مردنی شەمپانزی کوبی کە ڕەگەزی نێرە، ڕۆڵێکی هێمنی لەناو خێزانە حەوت کەسیەکەماندا هەبوو، هەروەها هاوڕێی مینی و و ماجی بوو بۆ ماوەی 42 ساڵ لەگەڵیاندا بووە و دەیپاراستن.
کوبی گەورەترین شەمپانزیە و خۆشەویسترین و باشترین بووە لای هەمووان، بەمەش سەرکەوتوو بووە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ نەوەکانی باخچەکەدا، کارمەندانی باخچەکە جەختیان لەوەش کردەوە لەدەستدانی کوبی کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە بەتایبەتی مینی و ماجی، چونکە کوبی بەشێکی سەرەکی خێزانی باخچەی ئاژەڵانی سان فرانسیسکۆ بوو.
مردنی کوبی کاریگەری زۆری لەسەر کارمەندانی باخچەکە و ئەو کەسانەی سەردانی باخچەکە دەکەن هەیە، چونکە یادگاری زۆریان لەگەڵید هەبووە و دەڵێن زۆر بیرت دەکەین کوبی.