بەڤیدیۆ.. مارێکی گەورە بەقەبارەکەی زانایان توشی شۆک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لەچالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە تێیدا مارێکی زۆر گەورە پیشان دەدات کە بەرزکەرەوەیەک لە زەویەوە هەڵیگرتووە، مارەکە درێژیەکەی نزیکەی شەش متر دەبێت و کێشەکەشی لە 100 کیلۆگرام زیاترە.

کرێکارەن لەکاتی کارکردنیان لەناکاو ئەو مارە گەورەیەیان لە بەشێکی دارستانی دۆمینیکا دۆزییەوە، باسیان لەوەش کرد تا ئەو کاتەی بەرزکەرەوەکە مارەکەی بەرزکردەوە مارەکە لەژیاندا بوو، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتەیان گەورەی مارەکە سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا و هەندێک کەس دەیانوت ئەو مارە لەوانەیە ژمارەی پێوانەی جیهانی شکاندبێت, هەروەها زانایان توشی شۆک بوون بەقەبارەی مارەکە و ئاماژەیان بەوەدا ماری بەوشێوە گەورەیان تا ئێستا نەبینیوە.

دارستنای دۆمینیکا دوورگەیەکی بێ سنوورە لە ناوچەی کارائیب و دەکەوێتە باکوری دوورگەکانی ویندوارد، دارستانی دۆمینیکا بارانێکی زۆری هەیە و بە دووەم گەورەترین دەریاچەی ئاوی گەرم لەجیهاندا دادەنرێت، هەروەها دۆمینیکا ژمارەیەکی زۆر تاڤگە و ڕووباری هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا