پۆڵەتیک پرێس
پیاوێک کە ئامێری ئاشکرا کردنی کانزاکانی هەیە، شمشێرێک دەدۆزێتەوە، مێژووی بوونی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی شەڕی گرینواڵد، کە وەک چەک بەکار هاتووە، لە دژی سوارچاکەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٤١٠.
ئەسکەندەر مێدڤیدێڤ، شمشێرەکەی لە نزیک ئاولچین لە باکوری پۆڵەندا دۆزیەوە، هەروەها کەلەیەکی کانزایی و پشتوێن و چەقۆیەکیش، شوێنەواراناسانیش ئاماژە بەوە دەدەن ئەم دۆزینەوانە زۆر کەم ڕوو ئەدات.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو چەکە بۆ ماوەی ٦٠٠ ساڵ زۆر بە باشی لە ژێر زەویدا ماوەتەوە، مێدڤیدێڤ شمسێرەکەی بەخشی بە مۆزەخانەی شەری گرینواڵد.
بەپێی پێشبینیەکان، شمشێرەکە هی یەکێک بووە لەو ٦٦ هەزار کەسەی لە شەڕی گرینواڵد بەشدار بووە لە ١٥ی تەموزی ساڵی ١٤١٠، شەڕەکەش لە نزیک گوندەکانی گرینواڵد، لۆدیگسدۆرڤ ی پۆڵەندا روویداوە، بە سەرکەوتنی پۆڵەندیەکان و کلیتوانیەکان بەسەر سوارچاکەکانی ئەڵمانیا کۆتایی هات.
لە ئیستاشدا زانایان لێکۆڵینەوە دەکەن، بۆ ئەوەی بنەڕەتی شمشێرەکە دیاری بکەن کە لە کوێ و چۆن دروست کراوە.