ئەو چەکەی ناسراوترین تاوانباری پێ کوژرا دەخرێتە مەزادەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەو چەکەی لە کوشتنی بیڵی زا کیددا بەکار هات، لە سەدەی ١٩دا لە دەرەوەی یاسا لە ڕۆژ ئاوای ئەمریکا، لە مانگی دهااتوودا دەخرێتە مەزادەوە.

بیڵی زا کید، لە ساڵی ١٨٨١ لەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسەوە پات گارێت، کوژرا دوای ئەوەی بە دەمانچە تەقەی لێکرد.

ماڵی مەزادی بۆنهامس وتی، ڕەنگە نرخی چەکەکەی گارێت لە نێوان یەک ملیۆن بۆ سێ ملیۆم دۆلاردا بێت، هەروەها چەکەکەیان بە کۆنترین و بەناوبانگترین گەنجینەی مێژووی رۆژ ئاوای ئەمریکا وەسف کرد.

ئەو چەکە لە نێوان چەند چەکێکی ئاگریدا بوو لە ڕۆژ ئاوای ئەمریکا، لەلایەن دوو هاوسەرەوە لە ویلایەتی تەکساس پارێزرابوو بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ، بەڵام کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩دا جێم تیریسا ئێرڵ کۆچی دوایی کرد، خێزانەکەی بڕیاریدا چەکەکان بفرۆشێت.

بیڵی زا کید لە ویلایەتی ئاریزۆنا و نیو مەکسیکۆ داواکرابوو دوای کوشتنی ٨پیاو، بەڵام گارێت دوای کەوت بۆ کێڵگەیەک لە فۆرت سۆمنار لە نیو مەکسیکو لە ١٤ تەمموزی ساڵی ١٨٨١ بە فیشەک کوشتی.

بیڵی زا کید ناوي تەواوی هێنری ماککارتیە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٥٩ لە دایک بووە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا