پۆڵەتیک پرێس
چەرم مادەیەکی سەرنج ڕاکێشە لە لایەن خانمانەوە، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنی پێڵاو جانتانیان گرنگی پێدەدەن، لەگەڵ ئەوەش دا دەبێت پارێزگارییان لێ بکەین تاوەکو پیس نەبن و ڕەنگیان تێک نەچێت.
چەند هەنگاوێک بۆ پاککردنەوەی جانتای چەرمی سپی
١-قاپێک پڕ بکە لە ئاو، چەند قەترەیەک جەلی خواردن و چەند قەترەیەک سرکەی سێوی تێبکە
٢-پارچەیەک قوماش بۆ پاککردنەوەو سڕینی جانتاکە
٣-دواتر بە پارچەیەک قوماشی تەڕ جانتاکە بسڕەوە
سرکە و زەیت
کەمێک زەیت و کەمێک سرکە لە بۆتڵێکی پرژاندن دا تێکەڵ بکە، دواتر بیپرژێنە بە جانتاکەت دا دواتر بە پارچەیەک قوماش بیسڕەوە
ئەم دوو ڕێگایە بۆ پاکردنەوەی جانتای سی چەرم سەلامەت و سروشتیە بە ئاسانی جانتاکەت پاک دەکاتەوە.