ڕیاڵ مەدرید بەنیازە کودەتا بکات بەسەر بایرن میونخ دا !

پاش ئەوەی ریاڵ مەدرید ڕاهێنەری نوێی دەستنێسانکرد و توانی تا ڕادەیەکی زۆر مانەوەی سێرجۆ ڕامۆس مسۆگەر بکات ئێستا نیازە گورزێکی قورس بووەشێنێت .

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ناسر خلێفی ئەو پەیامەی بە ڕیاڵ مەدرید گەیاند کە بیر لە مباپێ نەکەنەوە چوونکە ئێمە ئامادەنین بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری بین بۆیە ڕیاڵ ئێستا پلانی دووەم دادەڕێژێت .

ماوەیەک پێش ئێستا ڕیاڵ مەدرید توانی گرێبەستی ئەلەبا لەگەڵ بایرن میونخ بێ کێشە یەکلایی بکاتەوە بۆیە ئێستا بە نیازە دوو ئەستێرەی دیکە لە بایرن میونخ ڕازی بکات بۆ ئەوەی پەلکێشی بکات بۆ ڕیزەکانی مێرەنگی .

ڕیاڵ مەدرید پلانی ئەوەی داناوە هەر یەک لە ( کیمچ و کوومان ) بگوازێتەوە نێو قەڵای بێرنابێۆ تا ئەوەی سوود لەو یاریزانانە وەربگرێت چوونکە پێشتر هەر ناوبراوان لەژێر دەستی ئەنشلۆتی کاریان کردووە و لێکتگەشتنی تەواو هەیە لە نێوان هەر دوو لا دا

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا