لالیگا بە بەشداری تەواوی یانەكانەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ئەمڕۆ شەممەوە گەڕی 3 ی یارییەكانی خولی لالیگا وڵاتی ئیسپانیا دەستی پێ‌ كردۆتەوە تیایدا تەواوی یانەكان ئیدی یاری خۆیان ئەنجام دەدەن بە بێ‌ دواخستنی یاری بۆ بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید یان سڤیلیا تەواوی یانەكان لەم گەڕەوە ئیدی كێبڕكێی بە دەستهێنانی خاڵ دەكەن بە تایبەت لەگەڵ گەڕانەوەی بەرشەلۆنە بۆ نێو كێبڕكێكان و هەروەها تەواو بوونی بەشداری كردنی سڤیلیا لە جامی سوپەری ئەوروپا و دۆڕاندنی بەرامبەر بە بایرن میونخ ئیدی یانەكان یارییەكانیان دەكەنەوە ئەمشەویش یانەی شاهانەی مەدرید میوانی یانەی ڕیاڵ بیتیسی ئەندەلوسی دەبێت.

لیستی تەواوی یارییەكانی گەڕەكە:

ئەمڕۆ شەممە
ئالاڤێز X خیتافی
ڤالەنسیا X هوێسكا
ئێڵچی X سۆسیداد
بیتیس X ڕیاڵ                      سەعات 10 ی شەو

سبەی یەك شەممە
ئۆساسۆنا X لیڤانتی
ئەیبار X بلباو
ئەتڵەتیكۆ X گرانادا
بەلەد وەلید X سێڵتا ڤیگۆ
قادیش X سڤیلیا
بەرشەلۆنە X ڤیاڕیاڵ            سەعات 10 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا