بایدن و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆشكی سپی بڵاویكردەوە لە پەراوێزی لووتكەی ناتۆ لە14ی حوزەیران، جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

جێن ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی یەكەم گەشتی دەریا بڕیدا، ئەم مانگە سەردانی هەریەك لە بەریتانیا، بەلجیكا و سویسرا دەكات.

جێن ساكی، ئەوەی خستەڕوو لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا، بایدن جەخت لە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هاوپەیمانییەكانی ئەمریكا، ژیاندنەوەی پەیوەندییە زەریابڕەكان و بەڵێنی هاریكاریی نزیك لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانی دیكە، دەكاتەوە.

ئاشكرایكردووە جۆبایدن لەنێوان 11 بۆ 13 ی حوزەیراندا لە شاری كۆرنۆڵ لە بەریتانیا بەشداریی لە لووتكەی G7دا دەكات و رۆژی 13 ی حوزەیران لە كۆشی ویندسۆر لەگەڵ شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم كۆدەبێتەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بەمەبەستی بەشدارییكردن لە لووتكەی ناتۆدا سەردانی برۆكسل پایتەختی بەلجیكا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا