نرخی نەوت 71 دۆلار تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ پێشبینییەکانی بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت لەلایەن ئەمریکا و چینەوە، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و 71 دۆلاری تێپەڕاند.

رۆژی چوارشەممە ماڵپەری ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 68 دۆلار و 40 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئێوارەی سێشەممە وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر پلانی هەنگاو بە هەنگاوی لابردنی رێگرییەکان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەتا کۆتایی مانگی تەمموز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا