پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانی 2024) مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی حکوومەت دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو لیستەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە لە سێ ڕۆژدا و بەر لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مووچە بە سەر تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
دوێنێ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ شەممە مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەکرێت.