سەرۆك كۆمار: هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە 14_12_2022، لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی كرد لە ڕەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابیلیون و ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران.

لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگیی دابینكردنی پێداویستیی خزمەتگوزاریی و تەندروستیی ئاوارەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو نەهامەتیەی رووبەرووی بونەتەوە، جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی هەوڵی زیاتر بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان و زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دوای ئەوەی ناوچەكانیان نۆژەن دەكرێنەوە ودۆخێكی ئاساییان بۆ دەستەبەر دەبێت.

هەر لەو دیدارەدا، جەختكرایەوە لەسەر گرنگیی یەكخستنی ڕیزەكان و گرتنەبەری هەوڵی زیاتری نێو هێزە سیاسییەكان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی وڵات و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا