بەریتانیا خێراترین تۆڕی ئینتەرنێتی بەرهەمهێنا

پۆڵەتیک پرێس

تیمێک لە زانکۆی “کۆلێج” لە لەندەن توانیان تۆڕێکی ئینتەرنێت بەرهەمبهێنن کە لە توانایدایە ١٧٨ تێرابایت داتا لە چرکەیەکدا بگوازێتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، پێشتر ژمارەی پێوانەی خێراترین تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن زانایانی پەیمانگای نیشتیمانی یابان بۆ تەکنەلۆجیا تۆمارکرابوو کە لە توانایدا بوو ١٧٢ تێرابایت داتا لە چرکەیەکدا بگوازێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو تۆڕە خێراترینە و پێش تۆڕە یابانییەکە کەوتووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو تیمە لەڕێی ئەو تەکنیکانەی کە دەبنەهۆی بەهێزکردنی توانای ئینتەرنێتەکە ناوبانگێکی زۆریان دەستەبەر کردووە.

ئەوەش هاتووە، دواتر تیمەکە هەستاون بە گەشەپێدانی شێوەی ئەندازەیی تۆڕەکە بەمەبەستی زیادکردی خێراییەکەی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا