سامسۆنگ تابلێتێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تابە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی نوێ و نرخێکی کەم دروستدەکات.

گالاکسی تاب ئەی7 لایت لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک دروستکراوە، دووریەکەی (212.5/124.7/8) ملیمە، کێشەکەی 366 گرامە، شاشەکەی لەجۆری تی ئێف تی ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 8.7 ئینج و دیقەی1340/800 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 179 مۆمە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە دوو یان سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی دوو مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5100 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی نزیکەی 137 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا