تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلێکی ئەندرۆیدی نوێ بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو و دیقەی کامێرای بەرز دروست بکات کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەبێت.

مۆبایلی ڕینۆ سێڤن زێت لە کانزا، پلاستیک و شوشەی بەهێز دروستکراوە، دووریەکەی(160.5/73.2/7.8) ملیمە، کێشەکەی 175 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.42 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6877 دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا