شیاومی بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی پادێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەتوو دەخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

شیاومی پاد ناین پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی1600/2560 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 سناپ دراگۆن865 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 7250 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا