پۆڵەتیک پرێس
سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆریان بۆ لەش هەیە و دەوڵەمەندن بە مادە سوودبەخشەکان.
پڕۆفیسۆرێکی بواری خۆراک دەڵێت: مەعدەنوس و شویت و کەرەوز ئەو سەوزەواتانەن دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و سوودێکی زۆریان بۆ لەش هەیە، مەعدەنوس ١٦٨٪ پێداویستیەکانی لەش لەڕووی ڤیتامین سیەوە دابین دەکات، دوای ئەویش شویت و کەرەوز دێن، ڤیتامین سی بەرگری لەش زیاد دەکات و ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئاسندا، ئەو کەسانەی کەم خوێنن سوودێکی زۆری لێوەردەگرن.
١٠٠ گرام مەعدەنوس ١٠٥٪ پێداویستیەکانی لەش لەڕووی ڤیتامین ئەیەوە دابین دەکات، کاریگەریەکەی ئەرێنی لەسەر پێست، قژ و نینۆک هەیە، هەروەها دژەئۆکسانە پارێزگاری تەندروستی چاو دەکات، مەعدەنوس دژەهەوکردنە ڕێگری دروستبوونی وەرەمەکەن دەکات، یارمەتی نەهێشتنی بەردی گورچیلە دەدات.
شویت سووێکی زۆری هەیە و ڕەقبوون و کێشەی ڕیخۆڵەکان کەم دەکاتەوە، کەرەوز یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برینەکان دەکات.