پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە گرنگترین سوودی فاسۆلیا ئەوەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، لەڕێگەی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی بەسوود بەپێی ماڵپەڕی”Zentrum Der Gesundheit”.
بەپێی توێژینەوەکان پاقلەمەنیەکان بەگشتی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان یارمەی دابەزینی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن، بەتایبەتی فاسۆلیا ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێندا هەیە و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە.
فاسۆلیا ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.