لەبارەی بودجەوە داوایەكی بەپەلە لەبەغدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەكات، پەلە بكات له تەواو کردنی رێکارەکانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١.

لەرۆژی 31ی ئاداری ئەمساڵ بودجەی گشتی 2021ی عێراق پەسەندكرا، بەڵام تائێستا حكومەت كاری بەو یاسایە نەكردوە و پشكی هەرێمی كوردستانی نەناردووە.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “داوام لە حکومەتی فیدراڵی كردووە بە زوترین کات دەست بکات به جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و دابینکردنی بەشە بودجەی پارێزگاکان بە مەبەستی تەواو کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان”.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی دەستی بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ئەو یاسایە نەکردووە کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و زیاد بوونی کێشەکانیان هەیە.

بەشیر حەداد جەختیكردەوە، پێویستە ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پەلە بکەن لەجێبەجێ كردنی رێکەوتنی دارایی و نەوتی نێوانیان به مەبەستی ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا