بەشیر حەداد وادەی ناردنی پارەكەی هەرێم ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا كۆتایی ئەم مانگە بەغدا 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەی تەكنیكی بەغدا لە هەرێمی كوردستان كاری وردبینی دەكەن و تاوەكو تەواوبوونی كارەكانیان بەغدا بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، پێشبینی دەكەین پێش كۆتایی ئەم مانگە ئەو پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەوانەی ئاستەنگ دروست دەكەن چەند لایەنێكن دژی هەرێمی كوردستان و عێراقن بۆیە ئەو كارە دەكەن، بۆ كۆكردنەوەی دەنگی خەڵك وەك رێكلامێك بۆ هەڵبژاردنەكان و موزایەدەیەكی سیاسی ئاستەنگ بۆ ناردنی پارەكە دروست دەكەن.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق وتی: ئێمە تەنیا پێشەكییەكمان داوە بەمەبەستی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناكرێت فەرمانبەرانی هەرێم مووچە وەرنەگرن، لە كاتێكدا ئەمە بودجە نییە، بەڵكو پێشینەیە و لە رێگەی پرۆسەیەكی ژمێریارییەوە، دوای ئەوەی دیوانی چاودێری لە هەرێم و دیوانی چاودێریی فیدراڵی حیسابەكان لێكدەدەن و بەراوردیان دەكەن، ئەوكات لێیان دەبڕدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا