چوار وەزیری حكومەت دەچنە پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارەی ئەمڕۆ و سبەی چوار وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمان بكەن، بۆ پێدانی روونكردنەوە و زانیاری لەبارەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی یاسای چاكسازی و راپۆرتی دووەمی یاساكە.

لەمانگی تەموزی ساڵی 2020، حكومەتی هەرێمی كوردستان یاسای چاكسازی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، تائێستاش دوو ڕاپۆرتی جێبەجێكردنی یاساكە نێردراوەتە پەرلەمانی كوردستان.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “كاتێك یاسای ژمارە دووی چاكسازی دەركراوە ئێمەش مافی خۆمانە چاودێری چۆنییەتی جێبەجێكردنی یاساكە بكەین، دوای جێبەجێكردنیشی تائێستا ئەوە دووەم راپۆرتی یاساكەیە بنێردرێتە پەرلەمان”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی “كە راپرۆتی دووەم هاتووەتە پەرلەمان ئێستاش پێمانباشبووە میوانداری ئەو وەزیرانە بكەین بۆلیژنەكەمان چونكە چەند سەرنج و تێبینیەكمان لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە هەیە، دەمانەوێت روونكردنەوەمان بدەنێ و كۆمەڵێك پرسیاریان ئاڕاستە دەكەین”.

لەبارەی ئەو وەزیرانەش كە میوانداریامن كردوون زیاد جەبار باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ میوانداری هەریەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەبارەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی راپۆرتی دووەمی چاكسازییەكە و سبەینێش ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵا مەحموود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، میوانی لیژنەی دارایی دەبن وەڵامی چەند پرسیارێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی چاكسازی دەدەنەوە.

لەبارەی پرسی  لێبرینی موچە، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان جەختیكردووە، بەردەوام قسەی خۆیان لەسەر لێبڕینەكە كردووە و داوایانكرووە كۆتایی پێبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا