بۆ رێكخستنەوەی نرخەكان داوای رونكردنەوە لەحكومەت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر رێكخستنەوەی باج و دانانەوەی نرخی پێداویستییەكان بەنوسراو داوای رونكردنەوە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەكات.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەكەیان كۆبونەتەوەو تاوتوێی دابەزینی دراوی عێراقیان لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی كردوەو و كاریگەریەكانیان لەسەر هەرێم خستوەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عێراقی ژمارەیەك راسپاردە ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەن و لەسەر بنەمای كۆبونەوەكەش نوسراو ئاڕاستەی ژمارەیەك لەوەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بۆئەوەی لەسەر بابەتی رێكخستنەوەی باج لەسەر پێداویستیەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان رونكردنەوە بدەن.

زیاد جەبار داواشیكرد، ئەو پێداویستیانەی گرنگن بۆ هاوڵاتیان پێویستە باجی كەمتری بخرێتەسەر تاوەكو نرخەكەی لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەكرێت.

لەماوەی رابردودا بانكی ناوەندی عێراقی بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیر كرد، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا